ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری نوێی هەولێر دیاری‌کرا
ئومێد خۆشناو
وێستگه نیوز ـ
ئومێد خۆشناو، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا، فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووش بایکۆتی پرۆسەی دەنگدانه‌كه‌یان كرد، فراکسیۆنی یەکێتی ئەگەرچی بەشداری دانیشتنەکەی کرد، بەڵام دەنگینەدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی شوباتی 2021، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی پارێزگاری نوێی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به 18 ده‌نگ، ئومێد خۆشناوی وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر دیاری كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ته‌نها فراكسیۆنی پارتی و پێكهاته‌كان ده‌نگیان به ئومێد خۆشناو، بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێردا.
وتیشی:"فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كرد، به‌ڵام ده‌نگیان نه‌دا".
ئه‌وه‌شی باسكرد، فراكسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و پێكهاته‌كان له حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێر به‌شدارنین، بۆیه زیاتر رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن، له‌به‌ر ئه‌وه ئاسایی بوو ده‌نگ نه‌ده‌ن.
بایۆگرافیی ئومێد خۆشناو:
- ناوی تەواوی ئومێد عەبدولرەحمان حەسەنە
- یەكی حوزەیرانی ساڵی 1977 لەدایكبووە
- بەكالۆریۆسی لە راگەیاندن و رۆژنامەوانی ھەیە
- ماستەری لە یاسای گشتی ھەیە
- ئەزموونی 12 ساڵی لە بێژەری سیاسی و كاری میدیایی ھەیە
- سكرتێری پێشووی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووە
- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بووە لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
- ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
AM:11:21:08/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت