ته‌والێته‌كه‌ی هیتله‌ر به نرخێكی خه‌یاڵی ده‌فرۆشرێت
وێستگه نیوزـ
نرخی 20 هه‌زار دۆلار ته‌نها بۆ شوێنی دانیشتنی ته‌والێته‌كه‌ی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، سه‌ركرده‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له زیادكردنێكی ئاشكرادا دانراوه، سه‌ره ته‌والێته‌كه ئێستا له ولایه‌تی ماریلانده و سه‌ربازێكی ئه‌مریكا لای خۆی هه‌ڵیگرتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا سه‌ربازێكی ئه‌مریكا به‌ناوی راگنواڵد پۆرش، سه‌ره ته‌والێته‌كه‌ی هیتله‌ری له ماڵی ئه‌و سه‌ركرده نازییه له چیاكانی ئه‌لپی باڤاریا له‌گه‌ڵ خۆی بردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا كاتێك گه‌وره ئه‌فسه‌رێك له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م رێگه‌ی پێدان چیان ده‌وێت له ماڵه‌كه‌ی هیتله‌ر بیبه‌ن بۆخۆیان.
له‌وكاته‌دا سه‌ربازه‌كه سه‌ره ته‌والێته‌كه‌ی ماڵی هیتله‌ری بۆ كه‌سوكاری له ولایه‌تی نیوجێرسی ناردوه‌ته‌وه و دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌میش لای خۆی پاراستویه‌تی و ئێستاش له زیادكردنێكی ئاشكرادا وه‌ك كه‌لوپه‌لێكی كۆنی تایبه‌ت به جه‌نگی جیهانیی دووه‌م خستویه‌تییه زیادكردنی ئاشكرا و داوای 20 هه‌زار دۆلاری لێده‌كات.
خانه‌ی زیادكردنه ئاشكراكه بۆی پشتڕاست بووه‌ته‌وه كه سه‌ره ته‌والێته‌كه هی ماڵی هیتله‌ره و ئه‌و ته‌والێته بووه كه له ته‌نیشت ژوری نوستنه‌كه‌ی هیتله‌ردا بووه.
له 25ی نیسانی 1945 به‌هۆی گورزێكی ئاسمانیی سوپای هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه له باڤاریا ماڵی هیتله‌ری لێ بووه، ناوچه‌كه به‌ته‌واوی خاپور كرا، یه‌كه‌مدا 275 موشه‌كی به‌ریتانی له جۆری لانكسته‌ر و مۆسكیتۆ نرا به ناوچه‌كه‌وه، پاشان هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا 98 موشه‌كی تری پێوه‌نا.
له هێرشێكی دیكه‌شدا هه‌زار و 232 تۆن له بۆمب به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا فڕیدرایه خواره‌وه و دواتریش به فه‌رمانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داروپه‌ردوه‌كه لابرا و ئێستاش جگه‌له چه‌ند پاشماوه‌یه‌كی كه‌م كه له دارستانێكدایه، هیچ ئاسه‌وارێك نه‌ماوه.
AM:12:22:03/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 8056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت