وەزارەتی رۆشنبیری: بەهۆی گێچەڵی سێكسی، 60 فێرگەی نایاسایی لەسلێمانی دادەخەن


وێستگە نیوز-

بەرپرسێكی وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم رایدەگەیەنێت، بوونی حاڵەتێكی گێچەڵی سێكسی لەفێرگەیەكی وەرزشی لەسلێمانی پشتڕاستكردەوە و دەڵێت، 60 فێرگەی نایاسایی دادەخەن.   

شاكر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت گێچەڵی سێكسی بۆ سەر منداڵان لە فێرگە وەرزشیەكان ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی چوار مۆڵەتی فێرگەی وەرزشی بەڕێنمایی و چاودێری توند بۆ پێگەیاندنی منداڵان هەیە، جگە لەو چوار فێرگەیە هەر فێرگەیەكی تر لەهەر شوێنێك هەبێت، ئەوا نایاساییە و مۆڵەتی نییە.    

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بابەتەی ماوەیەكە باسدەكرێت سەبارەت بە گێچەڵی سێكسی لە فێرگە وەرزشییەكان، جێگای داخە و بەر لەساڵێك لە فێرگەی بازیان ڕوویداوە كە فێرگەكە هیچ مۆڵەتێكی فەرمیی نییە و ئەو راهێنەرەشی كە ئەو كارەی كردووە، راهێنەری تیپی كوڕانی ئۆجەلان بووە و ئێستا لە زینداندایە.  

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئەو دۆسیەیە بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری بڕیاردرا، 60 فێرگەی وەرزشی لەسلێمانی دابخرێن، چونكە مۆڵەتیان نییە، نوسراویش ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن بۆ داخستنی هەر فێرگەیەك كە مۆڵەتی فەرمی نەبێت.  



PM:05:29:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو