كۆرۆنا، گۆڕانكاری بەسەر كۆنگرەی پارتیدا دەهێنێت



وێستگە نیوز-
بڕیارە ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات  و بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە، گۆڕانكاری بەسەر ھەندێ پرسی تەكنیكی كۆنگرەدا ھاتووە.

د. جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەماڵپەڕی حیزبەكەی راگەیاندووە، ئەمساڵ كۆنگرە دەبەستن و گەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە، لەداھاتووشدا وتەبێژی مەكتەبی سیاسی حیزبەكەیان ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرە دەخاتەڕوو.

سەبارەت بە شوێن و كاتی كۆنگرەش، ئیمینكی روونیكردەوە، ھێشتا زووە باس لەوە بكەن لە كوێ كۆنگرە ئەنجام دەدرێت، چونكە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گۆڕانكاری بەسەر ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی پارتیدا ھاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرسە تەكنیكییەكان روونتر دەكەنەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی ساڵی 2010 دوایین كۆنگرەی خۆی بەستووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتیش، پێویستە چوار ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستن.


PM:04:54:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو