كەشناسی: ئەگەری بەفربارین هەیە


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
بەرێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەدوێنێوە نزمە پاڵەپەستۆیەك رووی لەهەرێمی كوردستان كردوە و لەڕۆژانی داهاتوودا لەناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەست پێدەكاتەوە. 

ئاسۆ كەمال، بەرێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆیەكەوە كە رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە، لەدوێنێ چوارشەممەوە پلەكانی گەرما نزم بونەتەوە و بارانبارین دەستیپێكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، ئەمڕۆ و سبەی زیاتر كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر شاری دهۆك دەبێت و هەتا رۆژی شەممەش بەردەوام دەبێت، لە شاری سلێمانیش بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت هەتا شەوی هەینی، دواتر كاریگەریەكە زیاد دەكات و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت. 

بەوتەی ئاسۆ كەمال، ئەگەری بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە لە هەردوو شارەكانی سلێمانی و دهۆك، پلەكانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.


PM:04:30:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 8288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت