ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و وەفدی دانوستانی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرابوو


وێستگە نیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 كۆبووەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندەكە سەردانی بەغدا بكەنەوە.

بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیران و سەرۆكی شاندی دانوستانكار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی خرایەڕوو، تیایدا شاندەكە ئاماژەی بەوەدا كە گفتوگۆكان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر بنەمای دەستوور كە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان بگەڕێتەوە بەغدا.

سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدایان كرد و دوای كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، شەوی رابردوو گەڕانەوە هەرێم.


PM:04:15:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 7092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو