له عیراق شه‌ش كه‌سى دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 943 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، شه‌ش كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی كانونی یەكەمی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 943 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان گه‌یشته 617 هه‌زار و 202 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، شه‌ش كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته 13 هه‌زار 24 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، هه‌زار و 933 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه 588 هه‌زار و 260 كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
PM:04:05:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت