خانەنشینانى عيراق دوو مووچە بەسەر یەكەوە وەردەگرن


وێستگه‌ نیوز-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نیت، سبەینێ موچەی خانەنشینان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابەشدەکرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ دوو مووچە بەسەر یەكەوە دابه‌شده‌كرێن. 

 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بە فەرمانی عادل رکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرجەم رێکارەکانی پەیوەست بە موچەی خانەنشینان تەواوکراون، دابەشکردنی موچەی خانەنشینان لە سبەینێوە دەستپێدەکات.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، خانەنشینان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا مووچەی هەردوو مانگەكانی کانونی دوەم و شوباتی 2021 بەسەر یەكەوە وەردەگرن.

دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگه‌كانى كانونى دووه‌م و شوبات ته‌نها خانه‌نشینانى عیراق ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ موچه‌كانیان سه‌ر به‌عیراقه‌، خانه‌نشینانى هه‌رێم ناگرێته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ پێى خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ سبه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى مانگى كانونى دووه‌مى 2021، دابه‌شده‌كرێت له‌ كاتێكدا له ‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ چه‌ندین موچه‌ى مانگه‌كانى چه‌ند ساڵێكى رابردووى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پاشه‌كه‌وت كراوه‌.


PM:01:30:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 64932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو