ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ و ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 29ی كانوونی دووه‌م، دابه‌شكردنی مووچه كۆتایی دێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانوونی دووه‌می 2021، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری، خانەنشینانی پێشمەرگە بە لێبڕینی 21٪ـەوە، سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان بە لێبڕینی 50٪ـەوە دابەشدەکرێت.
هاوكات بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی 29ی كانوونی دووه‌م، به دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی، كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ بهێندرێت.
AM:09:02:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 14680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت