ئێران: سێ هه‌زار و 279 هه‌لیكار بۆ كۆڵبه‌ره‌ كورده‌كان ره‌خساوه‌

‌کۆڵبەرانی کورد هەمیشە قوربانین

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام، رایگه‌یاند، بە شێوەیه‌كی جدی بەدوای رێکخستنی كاری کۆڵبەرەکانن لە سێ پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا، کوردستان و کرماشان.


ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران له‌ زاری، محەمەد موخبێر، بڵاویكرده‌وه‌: لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام پێنج هه‌زار و 700 گەڵاڵەی رەخساندنی هەلی کاری بە 500 ملیار تمەن لە سنە خستووه‌ته‌ڕوو.

وتیشی: "ئەو پێنج هەزار و 700 گەڵاڵە بۆ 16 هەزار کەس لە کوردستان هەلی کاری رەخساندووە".

به‌پێی لێدوانی سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام، هەزار و 500  گەڵاڵە لە ئەو ژمارەیە بۆ کۆڵبەرەکان تەرخان کراوە کە بۆ چوار هەزار و 500 کۆڵبەر لە پارێزگای کوردستان هەلی کاری رەخساندووە.

ئەوەشی راگەیاند: لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام هەزار و 93  گەڵاڵەی بە سێ  هەزار و 279 هەلی کاری لە کرماشان و 407 گەڵاڵە و هەزار و 221 هەلی کاریشی لە ئازەربایجانی رۆژاوا بۆ کۆڵبەرەکان بەڕێوەبردووە.

ناوبراو وتیشی: کارە رەخساوەکان لە بوارەکانی فەرش، ئاژەڵداری، پیشەی دەستی و بەشەکانی ترە کە بە پێداویستی و بەستێنی پارێزگاکانی پێناسە کراوە و بەڕێوە چووە.


AM:08:50:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت