زانیاریی نوێ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی پێجشه‌ممه‌ی رابردووی به‌غدا ئاشكرا ده‌بێت
تەقینەوەکەی پێنجشەممەی رابردووی بەغدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق بۆیه‌كه‌مجار زانیاریی نوێی له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه خۆكوژیییه‌كانی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه كه خۆكوژه‌كانی بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه گواستوه‌ته‌وه.
به‌در زیادی په‌رله‌مانتاری عیراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مان به سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم-ی راگه‌یاندوه كه ئه‌و كه‌سه‌ی دوو خۆكوژه‌كه‌ی بۆ گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له شاری به‌غدا گواستووه‌ته‌وه، ده‌ستگیر كراوه.
وتیشی له دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق مژده‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی دیكه له تێوه‌گلاوان و پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره گروپێك له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه و پیلانه‌كه‌یان وابووه له 1ی ئه‌م مانگه كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن و پیلانیشیان داڕشتووه هێرشی خۆكوژیی دووه‌میش بكه‌نه‌سه‌ر ناوچه‌ی كه‌رخ-ی به‌غدا.
به‌در زیادی وتیشی كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌دوای ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه 60 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستیگركردووه كه له توركیاوه هاتونه‌ته خاكی عیراق و هه‌ندێكیش له‌و ده‌ستگیركراوانه سه‌ركرده‌ی باڵای داعشن.
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی كانونی دووه‌می 2021، له هه‌ردوو ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌یخ و گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی باب شه‌رقی له شاری به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنه كه ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغه، روویاندا و به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س كوژران و زیاتر له 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشه‌كه راگەیاند کە به توندترین هێرشی دوای سێ ساڵ شكستهێنان به داعش لە عیراق دادەنرێت.
PM:10:55:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت