ئه‌مریكا فڕۆكه بۆمبهاوێژه‌كه ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مریكا فرۆكه‌ی B-52 ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه، له مانگی ئه‌یلولی رابردوه‌وه ئه‌مه شه‌شه‌م جارە ئه‌و فرۆكه‌یه دێته ئاسمانی ناوچه‌كه.
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگه‌یاندوه كه كه فڕۆكه زه‌به‌لاحه بۆمبهاوێژه‌كه‌ی ئه‌مریكا له بنكه‌ی باركسدیل له لویزیاناوه به‌ڕێكه‌وتووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌سه‌ر ئاسمانی ئوردن و سعودیه و كه‌ناره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی نزیك له ئیمارات و قه‌ته‌ر بسووڕێته‌وه و پاشان به‌ره‌و بنكه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
له مانگی ئه‌یلولی 2020ه‌وه، ئه‌مه شه‌شه‌م جاره كه فڕۆكه بۆمبهاوێژه‌كه‌ی ئه‌مریكا دێته ئاسمانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئامانج لێی چاودێریكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانییه بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا فڕۆكه بۆمبهاوێژه‌كه به‌ره‌و خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست جوڵه بكات و به‌نیازیشه لە داهاتودا چه‌ند گه‌ڕێكی دیکە بێتەوە ئاسمانی ناوچەکە، چاودێرانی دۆخەکەش دەڵێن کە رەوانەکردنی ئەو فڕۆکەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە،
PM:08:53:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت