بافڵ تاڵەبانی پەپامێك ئاڕاستەی كاكەییەكان دەكات


وێستگە نیوز-
بافڵ تاڵەبانی، ‎ھاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی لەكاكەییەكان دەكات بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس و جەختیش لە پاراستنی ئەو پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردنە دەكەنەوە كە هەرێمی پێدەناسرێتەوە.

‎بافڵ تاڵەبانی، ‎ھاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس پیرۆزباییەكی گەرم لەكاكەییەكان دەكات و  هیوادارە ئەم بۆنە تایبەتە وەك هەمیشە لە كەشێكی خۆش و ئارامدا بەسەرببەن و ببێتە مایەی ئارامی و زیاتر قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان.
 
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت "‎خوشك و برایانی كاكەیی پێكھاتەیەكی رەسەن و گرنگی گەلەكەمانن، رۆڵی ئێوە لە مێژووی قوربانیدان و خەباتی گەلەكەماندا لەبیرناكەین و ھەمیشە بەڕێزەوە لە پێگە و تایبەتمەندی ئایینەكەتان دەڕوانین".
 
هەروەها وتویەتی "‎لەم بۆنەیەدا وەك سەرۆكایەتی یەكێتی جەخت لە پاراستنی ئەو پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردنە دەكەینەوە كە هەرێمەكەمانی پێدەناسرێتەوە، ئەركی لەپێشینەشمان پاراستی مافە ئاینی و نەتەوەییەكانتان دەبێت".


PM:07:49:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت