لەهەولێر دوو برا كوژران


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەناحیەی عەنكاوەی شاری هەولێر دوو برا كە پێشمەرگەن كوژران و پۆلیسیش دەڵێت، رووداوەكە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەوێستگە نیوزی راگەیاند، دوای بیستنی دەنگی تەقە، تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، ئەو دوو كەسەش دوای برینداربوونیان بە سەختی، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تائێستا نازانن كوژراوەكان چەند گولـلەیان بەركەوتووە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئەوان دەركەوتووە، ئەو دوو بنەماڵەیە كێشەی كۆمەڵایەتی و دووژمنداریی كۆنیان هەبووە، لەلای پۆلیسیش زانیاریی ورد سەبارەت بەتەقەكەران هەیە.


PM:07:01:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو