قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بۆ شاری كۆبانێ بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، "ساڵوەگەڕی رزگاركردنی كۆبانێی خۆشەویست وێستگەی بیرھێنانی بەرخودانی كورد و میرخواسیی دۆستەكانیەتی لە گەورەترین داستانی تێكشكاندنی گروپی تیرۆریستی داعش".

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی رزگاركردنی شاری كۆبانێ رایگەیاندووە "ساڵوەگەڕی رزگاركردنی كۆبانێی خۆشەویست وێستگەی بیرھێنانی بەرخودانی كورد و میرخواسیی دۆستەكانیەتی لە گەورەترین داستانی تێكشكاندنی گروپی تیرۆریستی داعش، ئەو بەرخودانە بوو بە سەرەتای كۆتایھێنانی ئەو رێكخستنە تیرۆریستیە كە تاوانی گەورە لە بەرامبەر گەلی كورد و ھەموو پێكھاتەكانی ناوچەكە ئەنجامدا، ھەر گەش بێت كۆبانێی لەدڵدا شیرین".

دوێنێ ساڵیادی رزگاركردنی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بوو لەدەست چەكدارانی رێكخراوی داعش.


PM:06:52:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت