موسه‌ننا ئه‌مین: به‌غدا زیاتر لە 268 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران دەنێرێت


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
موسه‌نا ئه‌مین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، حکومەتی عیراق بڕیاری دا زیاتر لە 268 ملیار دیناری پارەی گەنمی رادەستکراوی ساڵانی رابردوو بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

 
موسەننا ئەمین، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی چەند جارێک لەگەڵ وەزیری بازرگانی کۆبووینەوە و پەیوەندیمان پێوەکرد، ناوبراو بڕیاریدا بڕی 228 ملیار و 892 ملیۆن و 500 هەزار دینار وەک پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان خەرج بکات".
 
حکومەتی عیراق 557 ملیار دینار دیناری جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 لایە و تا ئێستا خەرجی نەکردووە.
 
ساڵی 2020ـیش جووتیارانی هەرێمی کوردستان بایی زیاتر لە 200 ملیار دینار گەنمیان رادەستی حکومەتی عیراقی کردووە، تا ئێستا بە پێنج قۆناخ زیاتر لە 75 ملیار دیناربۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.


PM:01:41:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 47276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت