سەدر داوای دورخستنەوەی دەستوەردانی دەرەکی لەکاروباری عێراق دەکات

‌‌موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر


وێستگەنیوز-

رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، پشتیوانی دەکەن لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی کەنداو و ئێران و داواش دەکەن وڵاتان دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی عێراقدا نەکەن و رێز لەسەروەری خاکەکەی بگرن.

حەیدەر جابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەدر پشتیوانی لەهەوڵەکانی قەتەر دەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان وڵاتانی کەنداو و ئێران و باوەڕی وایە ئەو هەنگاوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر عێراق دەبێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لەسەروەری عێراق بگرن و دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیدا ناکەن.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانیش بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاتی گونجاو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دیاریبکات و هاوکاربێت بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی ناوی خۆیان لەلیستی دەنگدەراندا تۆماربکەن.


PM:12:12:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت