لە بەندیخانەكانى عیراق هەزار و 455 بەندکراوى ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ هه‌یه‌


وێستگه‌ نیوز-
بەپێی ئامارێکی فەرمی حکومەتی عێراق، کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ "41 هەزار و 939 زیندانی  لە 28 بەندیخانەى عێراق بەندکراون، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ هەزار و 455 لەو زیندانییانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە".

له‌ ئامارێكى فه‌رمى حكومه‌تى عیراقدا كه‌ له‌ مانگى كانونى دووه‌مى 2021، دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، "41 هەزار و 939 زیندانی  لە 28 بەندیخانەى عێراق بەندکراون، دوو هەزار و 168 لەو زیندانییانە ئافرەتن".

به‌پێى ئاماره‌كه‌ش، "هەزار و 455 لەو زیندانییانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە".

هەروەها له‌ ئاماره‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌‌، "56 یان بیانین و 859 یان بەهۆی تێوەگلان لە تیرۆر سزادراون، 40 زیندانیشیان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە سزادراون".


PM:12:01:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت