كه‌شناسی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌فروبارانبارین ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له ئێواره ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
ئاماژه‌ی به‌شداوه، كه سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ورو باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و ناوچه سنوورییه‌كان به‌فر ده‌بارێت، بۆ نیوه‌ڕۆكه‌ی ئاسمان ده‌بێته نیمچه هه‌ور.
له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 28ی كانوونی دووه‌م، كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: سبه‌ینێ له هه‌ولێر به‌رزترین پله 15، سلێمانی 14 پله، دهۆك 10، كه‌ركوك 18 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:11:18:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 16620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت