کەشناسی زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی دهۆک ئاشکرادەکات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 7:50ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک لە شاری دهۆک رویداوە و گوڕی بوومەلەرزەکەش  3.2 پلەى ڕێختەر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە هاتووە، "کاتژمێر 7:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بە قوڵایی 21 کیلۆمەتر و  بەدووری 7 کیلۆمەتر  بوومەلەرزەیەک لە شاری دهۆک روویدا".

ئەوەش هاتووە، بوومەلەرزەکە بەگوڕی 3.2 پلەى ڕێختەر بووە و لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە.


AM:10:33:27/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو