ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ ده‌درێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2021ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، مووچه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كرێت.


به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 27ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 28ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی هەینی 29ی كانوونی دووه‌م، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێندرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 24ی كانوونی دووه‌م، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و سه‌دا 50 بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان كرد.


AM:10:08:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 12392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت