کارەبای نیشتیمانی لەکەرکوک بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە

‌کەرکوک

وێستگەنیوز-

بەهۆکاری لەکارکەوتنی دوو وێستگەی بەرهەمهێنان و کردنەئامانجی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ماوەی چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی لەپارێزگای کەرکوک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و  لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا کەمتر 5 (پێنج) کاتژمێر کارەبا بەهاوڵاتیان دراوە.

پەیامنێری وێستگەنیوز لەکەرکوک رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەپارێزگای کەرکوک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و بەپرسانی کارەباش هۆکارەکەی بۆ لەکارکەوتنی دوو وێستگە لەکۆی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەڕێنەوە.

بەوتەی بەرپرسانی کارەبا لەئێستادا تەنها وێستگەی مەلا عەبدوڵا تایبەت بەبەرهەمهێنانی کارەبا کاردەکات و ئەوەش ناتوانێت پێداوێستی تەواوی پارێزگاکە لەکارەبای نیشتیمانی پڕبکاتەوە.

یەکێکی دیکە لەگرفتەکانی کارەبا لەکەرکوک کردنەئامانجی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبایە لەلایەن گروپی چەکداریی نەناسراوەوە و بەوهۆیەش گەیشتنی کارەبا بەقەزا و ناحییەکان و گواستنەوەی ئەو وزەیە بۆ ناوەندی کۆنتڕۆڵی کارەبای پارێزگاکەی ئاستەنگی بۆ دروستبوە.


AM:09:43:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو