بایدن یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی تەلەفۆنیی له‌گه‌ڵ پوتن ئه‌نجامدا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیاوه كرد و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد له‌وانه ژه‌هرخواركردنی نافالینی، كه‌سایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی روسیا.
جین ساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد كه بایدن نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ته‌له‌فۆنی بۆ پوتن كردوه و خواستی ئه‌مریكای ده‌ربریووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی نیوستارت كه مانگی داهاتوو واده‌كه‌ی كۆتایی دێت، بۆ پێنج ساڵی دیكه، په‌یماننامه‌كه تایبه‌ته به داماڵینی چه‌ك و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌ردوولا پێوه‌ی پابه‌ندن.
بایدن گفتوگۆی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژه‌هرخواركردنی كه‌سایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی روسیا "نافالینی" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا كردوه و پێی راگه‌یاندوه كه ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌رانه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌روه‌ریی خاكی ئۆكرانیا دووپاتكردوه‌ته‌وه كه روسیا به‌رده‌وام دژایه‌تیی ده‌كات.
هاوكات به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی كرملین، پوتن به بایدنی راگه‌یاندووه كه پشتیوانی له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن و پێی راگه‌یاندووه كه پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵات و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدایه.
PM:11:54:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت