موقته‌دا سه‌در: به‌بیانووی تیرۆر پارێزگا سوننه‌كان خراونه‌ته ژێر فشاره‌وه
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماژه به چه‌ند فشارێك ده‌دات كه له پارێزگه سوننه‌نشینه‌كان ده‌كرێت.
له جریوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كردویه‌تی، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وی سه‌در رایگه‌یاندوه كه به بیانووی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان خراونه‌ته ژێر فشاره‌وه.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت كه ئه‌م فشارانه له‌كاتێكدایه ئه‌و پارێزگا سوننه‌نشینانه زه‌رمه‌ندی یه‌كه‌می تیرۆرن.
ده‌شڵێت "شووره‌ییه هێزه سیاسییه‌كان له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن كێشمه‌كێشمیان بێت و خه‌ڵكی پارێزگاكانیش له خوار هێڵی هه‌ژاری و برسێتی و په‌تای كۆرۆنا و ترس‌دا بژین".
PM:10:11:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت