په‌رله‌مانتارێك: به‌ره‌و راگه‌یاندنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی به‌سره ده‌ڕۆین
ئاڵای هەرێمی بەسرە و ئاڵای عیراق
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی حكومه‌تی له شاری به‌سره‌ی ده‌كات، به‌نیازن هه‌نگاو بۆ به هه‌رێمكردنی به‌سره بنێن.
عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری پارێزگای به‌سره له په‌رله‌مانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه تائێستا هیچ دانوستانێك بۆ پشكی پترۆدۆلاری به‌سره و جێبه‌جێكردنی داواكاریی دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌كراوه، له‌كاتێكدا 90%ی بودجه‌ی عیراق پشت به‌داهاتی نه‌وتی ئه‌م شاره ده‌به‌ستێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "په‌یامێكم هه‌یه ئاراسته‌ی هه‌موانی ده‌كه‌م، ئێمه به‌ره‌و راگه‌یاندنی هه‌رێمی به‌سره ده‌ڕۆین، هه‌رێمی به‌سره هه‌ر دێته ئاراوه و تا سته‌می حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م شاره زیاد بكات، هه‌نگاوه‌كانیش بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌رێمه زیاتر ده‌بێت".
عه‌واد ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له به‌سره‌دا 10 لیوای چه‌كداری حزبی و هێزی ئه‌منی و ده‌ریاییش هه‌ن، له‌كاتی راگه‌یاندنی هه‌رێمه‌كه‌دا داوا له‌وان ده‌كه‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی وه‌ربگرن و هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانیش ده‌كه‌ین به هێزی پاسه‌وانی سنور.
PM:08:37:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت