10 ساڵ بەسەر شۆرشی میسردا تێپەڕی

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
10 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی شۆرشی میسردا بە دروشمی (نان و ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی) تێدەپەڕێت، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش ئاماژە بەوە دەکەن چەندین هەزار کەس لە زیندانەکاندا ماون و دادگایی نەکراون.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری فرانس24، ئەمرۆ سێشەممە 10 ساڵ بەسەر شۆرشی میسردا تێپەردەبێت کە بە دروشمی (نان و ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی) دەستی پێکرد.

لە سەرەتای ساڵی 2011، شۆرشەکانی میسر دژی حوسنی موبارەک، سەرۆکی ئەوکاتی ئەو وڵاتە بە دروشمی (نان و ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی) دەستیپێکرد.

شۆرشگێڕان هەوڵیان دەدا دەست بگرن بەسەر حکومەتدا و دەسەڵات بروخێنن، ئەوەبوو حوسنی موبارەک تەنها دوای 18 رۆژ لە دەستپێکردنی شۆرش، لە کار لادرا و کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی هات، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا چەندین دەسەڵاتی نوێ لەو وڵاتەدا گۆڕدراون.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەرەرای گۆرینی دەسەڵات لەو وڵاتەدا، بەڵام بە لایەنی کەمەوە 60 هەزار خۆپیشاندەری کاتی خۆپیشاندانەکان بە بێ دادگایی کردن لە زیندانەکاندا ماون و چارەنوسیان نادیارە.

بە وتەی چاودێرانی ئەو وڵاتە، شۆرش نەیتوانی ئامانجی خۆی بپێکێت و بتوانێت ژیانێکی خۆش لەو وڵاتەدا بۆ هاوڵاتیانی فەراهەم بکات.
 
خۆپیشاندانەکانی میسر بۆ لادانی حوسنی موبارەکی سەرۆکی وڵات بوو کە لە ساڵی 1981ی سەدەی رابردوو دەسەڵاتی گرتبووە دەست و دەگوترا "بروخێت دیکتاتۆر"، ئەوەبوو دوای تەنها 18 رۆژ لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، توانرا لە پاش 29 ساڵ و 120 رۆژ مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات، کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بهێنن.


PM:05:52:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت