سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: ژمارەی دەستگیرکراوانی بادینان نزیکەی 70 کەسە، پێویسته‌ به‌ زوویی ئازاد بكرێن

‌گوڵستان سه‌عید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ به‌ زووترین كات ده‌ستگیركراوانی بادینان ئازاد بكرێن.


گوڵستان سه‌عید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "پێویستە بە زووترین كات گیراوانی بادینان ئازاد بكرێن، دەستگیركراوانی بادینان نزیكەی (70) كەسە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "ئەوەی‌ بەدەست ئێمە گەیشتووە کەیسی‌ 16 کەسە کە دەستگیرکراون، بەڵام ژمارەکە زیاترە و لە نێوان 50 بۆ 70 کەسە، چەند مانگێگە دەستبەسەر کراون بەبێ ئەوەی‌ چارەنوسیان دیار بیت".

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی زیاد كردووه‌، "ئەگەر کەسێک بەبەڵگەوە بوەتە هۆی‌ مەترسی‌ لەسەر ئەمنیەتی‌ وڵات پێویستە بەبەڵگەوە بخرێتەڕوو بۆ پەرلەمان و دادگا و رایگشتی‌، ئەگینا ناکرێت بێ هیچ شتێک خەڵک لە زیندان بهێڵرێتەوە و خێزان و کەسوکاریشیان لە رارایی‌ و دودڵیدا بژین".




PM:05:44:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت