ئابووریناسێك: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كورتهێنانی بودجه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌ وته‌ی ئابووریناسێكی عیراقی، حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بێ لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌نها بەبەرزبونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجە چارەسەر بكرێت.

وسام تەمیمی، ئابوریناسی عیراق،  به‌ میدیا ناوخۆییه‌كانی راگەیاندوە: حكومەتی عیراق دەتوانێت بەبێ ئەوەی لە مووچەی فەرمانبەران كەمبكاتەوەو ببڕێت، كورتهێنانی بودجە بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت چارەسەر بكات".

ئه‌وه‌شی وتووه‌، "لەئێستادا نرخی نەوت لەسەروی 55 دۆلارەوەیە، ئەمەش 10 دۆلار زیاترە لەو نرخەی لە بودجە جێگركراوە".

پێشی وابووه‌، "بۆیە ئەگەر ئەو 10 دۆلارە رۆژانە هەڵبگیرێت ئەوە بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا دەكاتە 30 ملیۆن دۆلارو دەتوانرێت بەوە كورتهێنانی بودجە چارەسەر بكرێت".


PM:05:13:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت