سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دەستی لە کارکێشایەوە

‌گوزێپی کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا

وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە پاش سێ ساڵ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، بە فەرمی داوای دەست لە کارکێشانەوەکەی لە لایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرا و دەستی لە کار کێشایەوە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی دویتشە فیلی ئەڵمانی، ئەمرۆ سێشەممە، گوزێپی کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە پاش ئەو هەموو رەخنەیەی لێی دەگیرا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کۆنترۆل نەکردنی، بە فەرمی دەستی لە کارکێشایەوە و پۆستەکەی بەجێهێشت، لە ئێستاشدا هەوڵ دەدرێت بۆ دانانی یاسایەک هەتا ئەو وڵاتە خۆیان بە دووربگرن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا سەرەتای ساڵی 2021، زیاتر لە 85 هەزار کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی رەخنەکانی خەڵکی بوون دژی سەرۆک وەزیران و داوایان لێدەکرد کاری جدی بکات بۆ ئەوەی بە زوترین کات زۆرترین رێژەی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە هاوڵاتیان، دواکەوتنی گەشتنی ڤاکسینەکەش هۆکار بوو بۆ دەست لەکارکێشانەوەکەی.

سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆکی ئەو وڵاتەش جەختی کردەوە، کە داوای دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسەند کردووە و پێشتریش لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبونەتەوە.

کۆنتێ لە ساڵی 2018، لە پاش رۆشتنی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، توانی ببێتە سەرۆک وەزیران و ئەمرۆش بە فەرمی پۆستەکەی بە جێهێشت.


PM:04:07:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو