رێكەوت زەكی: كۆمپانیایەك دەیەوێت شوێنی پڕۆژەی بەڕادێك بكاتە عەلوە

‌عەلوەی کۆنی سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كۆمپانیایەك بەنیازە شوێنی پڕۆژەی عەلوەی پێشووی سلێمانی بكاتەوە بەعەلوە، لەكاتێكدا مۆڵەتەكەی بۆ دروستكردنی بەڕادە.


رێكەوت زەكی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، لەمانگی 10ی ساڵی رابردوو چوونەتە سەر ئەو پڕۆژەیە كە دەكەوێتە نزیك عەلوەی پێشووی شاری سلێمانی بڕیارە بكرێتە بەڕاد بۆ سلێمانیش گرنگە، پاشان نوێنەری كۆمپانیای جێبەجێكاریان بانگهێشت كردووە، بەڵام كۆمپانیاكە بەنیازە بیكاتە عەلوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەو پڕۆژەیە بەدەر لە بەڕاد، ناكرێت بۆ پڕۆژەی دیكە بەكاربهێنرێت، بۆ ئەو مەبەستەش قسەیان لەگەڵ لایەنی كشتوكاڵ و شارەوانی و وەبەرهێنان كردووە كە تەنها وەك بەڕاد مۆڵەتی پێدراوە.

رێكەوت زەكی روونیكردەوە، ئەمڕۆ كۆمپانیای جێبەجێكاریشیان بانگهێشت كردووە بۆ ئەوەی پابەندی مۆڵەتەكە بن و بیكەنە بەڕاد، بەڵام ئەگەر هەر بیكەنە عەلوە بەنیازن لەگەڵ داواكاری گشتی قسە بكەن، چونكە ناكرێت خەڵك لەئێستاوە پارە بدەن و وا بزانن شوێنەكە بۆ عەلوەیە.

ئەم پڕۆژەیە دەكەوێتە گەڕەكی ئازادی شاری سلێمانی و نزیكەی 12 دۆنمی بۆ تەرخانكراوە، عەلوەی ئێستای شاری سلێمانی دەكەوێتە نزیك گەڕەكی هوانە.


PM:03:03:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت