شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له رۆژی پێنجشه‌ممه شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبێت و پاشان لەهەندێک سەنتەری ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە لوتکەی زۆربەی شاخە بەرزەکانیش بەفردەبارێت.
ئاماژەی به‌وه‌شداوه: کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنوری هەولێرو دهۆک دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکە دەبارێت و رۆژی هەینی ئاسان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم بەڵام سنوری باشوری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی کراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت.
وه‌ك كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه، رۆژی شەممە 30ی كانوونی دووه‌می 2021، هەندێک ناوچە نمەبارانی دەبێت و رۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە بەگشتی کۆتایی دێت.
PM:12:54:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 37804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت