چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ زۆرترین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

‌به‌ لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و سه‌دا 50 بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان



وێستگه‌نیوز-

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لیستی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ مووچه‌ی‌  هەریەکە لە وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش دابه‌ش كرا، وابڕیاره‌ سبه‌ی‌ چوارشه‌ممه‌یش زۆرترین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن.

وابریاره‌ سبه‌ی‌ چوارشەممە 27ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممەش 28ی كانوونی دووه‌می2021، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی هەینی 29ی كانوونی دووه‌م، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێندرێت.

 له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی و سه‌دا 50 بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان كرد.


AM:11:41:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 34552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت