ئەڵمانیا.. لە 24 کاتژمێردا 903 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

‌توشبوویەکی کۆرۆنا لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە- ئەڵمانیا

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی توشبووان و مردن بەکۆرۆنا لەئەڵمانیا بەرزبووەوە و لە 24 کاتژمێری رابردودا 903  توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، کۆی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ 52 هەزار و 990 کەس بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی  لە 24 کاتژمێری رابردودا 903  توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەمەبەستی رێگریکردن لەزیاتر تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش، لە 16ی مانگی رابردوەوە رێکاری توندی خۆپارێزی لەو وڵاتە و بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکان گیراوەتەبەر.

لەکۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی حکومەتی ئەڵمانیادا کەبەسەرۆکایەتی ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو بڕیاردرا داخستنی خوێندنگاکان، چێشتخانە و سەرجەم چالاکییە بازرگانییەکان تا 14ی شوبات درێژبکرێتەوە.


AM:11:14:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو