شاندێکی پەرلەمان و وەزیری پێشمەرگە پرسی چاکسازی تاوتوێ دەکەن
کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و پەرلەمانی کوردستان
وێستگەنیوز-
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و جێبه‌جێكردن و دواین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێ دەکەن و جەخت دەکەنەوە لەوەی پرۆسەی چاکسازی بەردەوامی دەبێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ 25ـی کانونی دووەمی 2021 شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە له‌گه‌ڵ شاندی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرمان کۆبووەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و جێبه‌جێكردن.
ئەوەش هاتوە، تاوتوێی دواین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا، كه هه‌نگاوی باشی و بڕیوه به‌رده‌وامیشی ده‌بێت، لەبوارەشدا پەرلەمان پشتیوانی پرۆسەکە دەبێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستوەتەڕو، سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر میكانیزمی مووچه‌و رێكخستن و یه‌كخستنی هێزه‌كان و پرسی چاكسازی و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئاراسته‌كردون، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی پوخت و دروستی پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان له‌و لیژنه‌یه دراوەتەوە.
PM:11:28:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت