لەروداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

‌دیمەنی روداوەکەی ئەمڕۆی سۆران

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لەدوێنێوە 8 رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر رویانداوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و 6 کەسیش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێرداوە باس لەوەشکراوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، 8 رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر رویانداوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا و 6 کەسیش بریندار بوون، بۆیە "داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی یاساکانی هاتووچۆبن بەتایبەت خێرایی لێخورین چونکە لەو وەرزەدا ڕێگاوبانەکان شەختەبەندن".

لەراگەیەنراوەکەی هاتوچۆی سۆراندا هاتووە، ئەمڕۆ روداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەران لە ناحیەی وەرتێ رویدا، لە ئەنجامی رودانی روداوەکەش کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.


PM:08:55:25/01/2021








ئه‌م بابه‌ته 4052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو