لەهەڵەبجە 359 ماتۆڕسكیلی دەستبەسەرداگیراو لەناوبران


وێستگەنیوز- كامەران كەریم

دوای ڕەزامەندی دادگای هەڵەبجە و بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكە هەستان بە لەناوبردنی 359 ماتۆڕسكیل كە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستیان بەسەردا گیرابوو.

عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا ژمارەی ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە دەستیان بەسەردا گیرابوو 359ماتۆڕسكیل بوون بەگوێرەی یاسا بەشێوەی ئوسوڵی بەئامادەبونی نوێنەری دادگا و نوێنەری پارێزگا هەستان بەلەناوبردنیان و پانكردنەوەی ئەو ماتۆڕسكیلانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەم ماتۆڕسكیلانە گرفتیان ئەوە بووە بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە هەرێمی كوردستان بێ سەرەتان واتا بێ ژمارەو ساڵانەن، چەند جارێك داوایان كردووە لەوەزارەتی ناوخۆ لەهەموو شارێك لەسنوری خۆی ساڵانە بۆ ئەم جۆرە لەماتۆڕسكیل بكرێت و ڕێگەیان پێ بدرێت بەشێوەیەكی ئوسوڵی ژمارەیان پێ بدرێت و لەبەڕێوەبەرایەتیەكان مۆڵەت دەربهێنن، بەڵام تائێستا وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی داواكەی ئەوانی نەداوەتەوە.


PM:08:21:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت