"زیاتر لە 16 هەزار ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراو بەقاچاخ هاوردەی هەرێم كراون"


وێستگە نیوز-
دوو پەرلەمانتاری گۆڕان رایدەگەیەنن زیاتر لە 16 هەزار ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی ڕێگەپێدراو بەشێوەی قاچاخ هاوردەی هەرێم كراون و شوێنی مۆڵكردن و ڕاگرتنیان ڕوونە.  

عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد، پەرلەمانتارانی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەفەیسبوكی خۆیان ڕوونكردنەوەیەكیان ئاڕاستەی هاتوچۆی سلێمانی كردووە و نووسیویانە، زیاتر لە 16 ھەزار ئۆتۆمبێل خوار مۆدیلی ڕێگاپێدراو بەشێوەی قاچاخ ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراون، لە ڕۆڵس ڕایس، لكزس، تیۆتا، مارسیدس، بی ئێم و شۆفرلێت و چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی گرانبەھا.  

ئەو دوو پەرلەمانتارە ئاماژەیان بەوەكردووە، شوێنی مۆڵكردن و ڕاگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕونن لە باخ و پێشانگا و گەراجدان، بەشێكیشیان لە شەقامەكاندان بەچەندین ژمارەی جیاوازەوە، بەڵام بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ تەنھا جۆرێك ئۆتۆمبێل دەخاتە لیستی سزاكانی كە (مەلیكەیە) یە.  

ئەو دوو پەرلەمانتارە دەڵێن "لوتكەی دەسەڵات ئێستا لە پشت قاچاخچێتی ئۆتۆمبیلی گرانبەھاوەیە، ھێزە ئەمنییەكان خۆیان پاسەوانی قاچاخچێتین لە خاڵە سنوریەكان و تەنسیق بۆ ئەم ئۆتۆمبیلانە دەكەن، لە عەقاری نوسینگەیان داناوە، ھەر ئۆتۆمبیلێكی گران بەھا بە حەوت ھەزار بۆ 12 دۆلار داخڵ دەكرێن".  


PM:07:44:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 5868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت