به‌رهه‌م ساڵح: گرنگە پارێزگاری لە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی بکەین


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازیی لە شێخ ستار جەبار حلو، سەرۆکی پێکهاتەی سابئەی مەندائین كرد كه‌ به‌ یاوه‌ریی شاندێکی کەسایەتییەکانی ئەو پێکهاتەیە سه‌ردانی كۆشكی سه‌لامیان كردبوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراقدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی كانونی دووه‌می 2021، د.به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ شاری به‌غدا له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ سه‌رۆكی پێكهاته‌ی سابئه‌ی مه‌داین، جەختیکردەوە لەوەی "ئه‌و پێكهاته‌یه‌ بەشێکی گرنگن لە پێکھاتەکانی عیراق و رۆڵی گرنگیان لە مێژووی وڵاتدا هه‌یه‌ و وەک ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە روبەڕوی ئاڵنگاری و ئاستەنگ بوونەتەوە لە سەردەمە جیاجیاکاندا، بۆیە شانازی بە نیشتمانپەروەرییان دەکەین."

د.بەرهەم ساڵح ئاماژه‌ی به‌ چەسپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان کردوە، سەبارەت بە پەلامارە خۆكوژییه‌كانی ئەم دواییەی به‌غداش وتی: مەرام لەو هێرشە، تێکدانی ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەبوو"، باسیشی لە پێویستی درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆری کرد لەپێناو رێگرتن‌ له‌هەر پیلانێک کە بیەوێت دووبەرەکی و تێکهەڵگژانی تایفی دروست بکات.

سەرۆک کۆماری عیراق پشتیوانی تەواوی خۆشی دووپاتکردەوە و بۆ ھێنانەدی مافە رۆشنبیری و ئاینییەکانی پێكهاته‌ی سابئه‌ی مه‌دائین، لە بەرامبەریشدا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، شاندی میوان "هەوڵەکانی سەرۆک کۆماریان بەرزنرخاند لە چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان سەرجەم پێکھاتە و ھاونیشتمانیانی عیراق."


PM:06:29:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو