به‌ڤیدیۆ..له‌سه‌ر رێگای دوكان- رانیه مینی پاسێك سوتا
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه لەسەر رێگای دوکان-رانیە لە نزیک کانی وەتمان مینی پاسێك گڕی گرت و سوتا.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە هه‌ژماری ئاری مسته‌فا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت کە مینی پاسەکە ئاگری گرتووە و دوکەڵێکی چڕی لێ بەرزدەبێتەوە.
سوتانی مینی پاسه‌كه، هیچ زیانیَكی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە و له‌سه‌ر هۆكاری گڕگرتنیشی ده‌وترێت كه شۆفێری پاسەکە سیستمی سوتەمەنیی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ غاز گۆڕیوە و بەوهۆیەوە ئاگری گرتوه.
PM:06:08:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت