به‌ڤیدیۆ..خراپترین چاوپێكه‌وتنی پێشكه‌شكاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ قه‌زافی بوو
قەزافی و لاری
وێستگه نیوزـ
لاری كینگ، به‌ناوبانگترین پێشكه‌شكاری ئه‌مریكایه و به‌مدواییه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ماوه‌ی كاری میدیاییدا، لاری كینگ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زۆر سه‌ركرده‌ی جیهان كردووه، وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت خراپترین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشوی لیبیا بووه.
چاوپێكه‌ونه‌كه‌ی لاری له‌گه‌ڵ قه‌زافی له ساڵی 2009دا بوو، پێشكه‌شكاره‌كه پرسیاری رووگیرانه‌ی له قه‌زافی كرد، یه‌كێك له‌وانه ئه‌م پرسیاره بوو "هه‌رگیز بیرت له‌وه كردوه‌ته‌وه كێ جێگه‌ت ده‌گرێته‌وه؟"
له وه‌ڵامدا قه‌زافی كه زیاترله 40 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه‌ی كرد، وتبووی "له ساڵی 1977ه‌وه وازم له پۆسته‌كه‌م هێناوه و ئێستا گه‌ل حوكم ده‌كات، من ته‌نها سه‌ركرده‌ایه‌تیی شۆڕش ده‌كه‌م".
پرسیارێكی دیكه‌ی رووگیرانه‌ش ئه‌وه بوو كه به قه‌زافیی وت، "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه چییه كه كردوته؟" له وه‌ڵامیشدا قه‌زافی باسی له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی كردوه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و كاره هه‌ڵه بووه و لێی پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه.
دوای دوو ساڵ له‌و چاوپێكه‌وتنه، لاری له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه رای چی بووه له‌سه‌ر قه‌زافی؟ له وه‌ڵامیشدا لاری رایگه‌یاندبوو" قه‌زافی وه‌ك دیكتاتۆر، خراپترین دیكتاتۆره‌كانی جیهان بوو، وه‌ك كه‌سێكیش كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، له‌وه‌شدا زۆر له دیكتاتۆر خراپتر و خراپترینیشه".
لاری كینگی له ساڵی 1933 له‌دایكبووه و له 23ی كانونی دووه‌می 2021 و له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كۆچی دوایی كرد، لاری له ساڵی 1985 له كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ده‌ستی به‌كاری میدیایی كرد تا ساڵی 2010 و دواتر چووه كه‌ناڵی ئاڕ تی ئه‌مریكا كه سه‌ربه روسیایه.
له ماوه‌ی كاركردنیدا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده‌ی جیهان كردوه" وه‌ك ڤلادیمێر پوتن و بیل كلنتۆن و باراك ئۆباما و میخائیل گۆرباچۆڤ و یاسر عه‌ره‌فات و موعه‌مه‌ر قه‌زافی و شا حسێن و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی ناوداری دیكه‌ی جیهان.
PM:05:51:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت