ئه‌مریكا كه‌شتی و فڕۆكه‌ی ره‌وانه‌ی روباری چین كرد، په‌ككین وه‌ڵام ده‌داته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند كه به‌مدواییه ئه‌مریكا كه‌شتی و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی روباری چین كردوه، به‌ڵام ئه‌و كاره خزمه‌ت به دۆخی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا ناكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر تایوانیش دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له چین، پێویسته ئه‌مریكا رێز له‌و بنه‌مایه بگرێت و به ناردنی هێز ئاڵۆزی له ناوچه‌كه‌دا دروست نه‌كات.
له به‌رامبه‌ریشدا، چای ئینگ وین، خانمه سه‌رۆكی تایوان، چینی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له ساڵی رابردوه‌وه نزیكه‌ی 400 كه‌شتیی په‌ككین له ئاوه‌كانی تایوان نزیك بوونه‌ته‌وه و ئێشكگری ده‌ریایی وڵاته‌كه‌یان دوریان خستونه‌ته‌وه.
لێدوانه‌كانی چین و تایوان له‌كاتێكدایه كه‌به‌هۆی زیادبونی گرژی له‌نێوان چین و تایوان، چه‌ند كه‌شتییه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكا چونه‌ته ئاوه جێناكۆكه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌وه.
PM:05:01:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت