په‌رله‌مانتارێك: كۆتایی مانگی شوبات بودجه‌ی هه‌رێم ده‌گاته په‌رله‌مان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێم به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كه‌ین له كۆتایی مانگی شوبات بگاته په‌رله‌مان.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 24ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی دارایی و سامانه سرووشتییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌رشه‌د لۆلانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان به دوو سیناریۆ بودجه‌ی ئاماده‌كردووه، یه‌كیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی رێككه‌وتن كرا‌و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه كرا، جۆرێك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش نه‌كرا بودجه هه‌ر ئاماده ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وكات به سیناریۆیه‌كی تر.
لۆلانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاركردنی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021، پێشبینی ده‌كه‌ین كه پێش كۆتایی هاتنی مانگی شوبات، بودجه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
PM:01:56:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت