گرێبه‌ستى 130 فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه نوێكرایه‌وه
وێستگەنیوز- کامەران کەریم
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى 130 فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ى نوێكرده‌وه.
به‌پێى نوسراوی ژمارە 255 لە بەرواری 17ى كانونى دووه‌مى 2021، به واژووى ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارى هه‌رێم گرێبه‌ستى 130 فه‌رمانبه‌ر نوێكرایه‌وه.
له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، گرێبه‌ستى 130 فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌یه، هه‌روه‌ها گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ ساڵى 2021 نوێكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ى گرێبه‌ست له نێو ده‌زگا حكومییه‌كانى هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێم دا دامه‌زراون
PM:01:31:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت