بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەی بینا سوتاوەکەی پەروەردەی شاره‌زوور تەرخانکرا
وێستگە نیوز - کامەران کەریم
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وه‌ڵده‌ده‌ین به‌زووى بیناى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له قۆناغى یه‌كه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه 30 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخانكراوه.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، سەردانی ئەمڕۆمان بەسەرکردنەوەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووربوو، بەداخەوە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی پێشوو یەکێک بوو لەو دام و دەزگایانەی حکومەت كه سوتێنرا، ئەمە پەیامێک بوو بۆئێمەی بەرپرسان قورسە چونکە پەروەردە پارەی نیەو خزمەتی ئەم وڵاتە دەکات.
ڕونشیکردەوە، نەمانویست سەردانەکەمان تەنها دەربڕینی هاوخەمی بێت بەڵکو بەزووی بیناکە نۆژەن بکەینەوە، لیژنەیەکی ئەندازەی کەشفیان کردووە لەقۆناغی یەکەم 30 ملیۆن دیناردانراوە بۆچارەسەرکردنی نۆژەن کردنەوەکە.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی سنورەکە دەبێت، لەکۆی 14 ئامادەیی تەنها یەک ئامادەیی دەوام دەکات پەیامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و وەزارەت و حکومەتیان پێ ڕادەگەیەنین .
باسی لەوەشکرد، کێشەی مامۆستایان بابەتی مووچەیە ئەمەش مافێکی شەرعیە لە بەرامبەردا ڕۆڵەی ئەم قەزایەش گرنگە بۆئەوەی داهاتوویان نەفەوتێت، لەقەزاکانی تر دەوام کراوەتەوە .
دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ڕابردوو بینای پەروەردەی شارەزوور یەکێک بوو لەو بینا حكومیانه‌ى سوتێنرا و زیانی زۆری بەرکەوت بوو.
PM:12:11:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت