له كه‌ربه‌لا دایكێك كچه‌كه‌ی خۆی سه‌ربڕی بە موعجیزە رزگاری بوو
وێستگه نیوزـ
تاوانێكی ناخهه‌ژێن له شاری كه‌ربه‌لا له باشوری عیراق روویدا، دایكێك له‌و شاره كچه‌كه‌ی خۆی سه‌ربڕی، به‌ڵام دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، به قه‌ده‌ری ئیلاهی، كچه‌كه رزگاری بوو.
سه‌باح حه‌سه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شاری پزیشكیی ئیمام حسێن له شاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند كه كچه‌كه ته‌مه‌نی 8 ساڵان بووه و له‌كاتی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و خوێنێكی زۆری لێ ده‌ڕۆیشت، پاش پشكنین ده‌ركه‌وت كه به چه‌قۆ ملی بڕدراوه و بۆریی هه‌وای كون بووه، وتیشی كه منداڵه‌كه ترسێكی زۆری پێوه دیار بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردوە کە به هه‌وڵی تیمی پزیكشی و به دانانی چه‌ند بۆرییه‌ك بۆ هه‌ناسه‌دان و وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربونه‌كه‌ی، كچه‌كه له مه‌رگێكی راسته‌قینه رزگار كراوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌وره تا چاره‌سه‌ری پێویستی دیكه‌ی بۆ بكرێت.
به‌پێی ئاماره‌كان له ساڵی رابردوودا له عیراق 15 هه‌زار حاڵه‌تی توندوتیژیی خێزانی تۆمار كراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ چوار هه‌زار تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌ركردوه.
PM:11:46:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 17676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت