سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مامۆستایان: سوپاسی خزمەت و کۆششەکانتان ده‌كه‌م
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی جیهانیی په‌روه‌رده‌دا سپای مامۆستایانی كرد كه سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌رده‌وامییان به پرۆسه‌ی خوێندن داوه.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی پەروەردە ئاراسته‌ی مامۆستایانی كوردستان كردوه و نوسیویه‌تی" له‌ڕۆژی جیهانیی پەروەردەدا، سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم بۆ کار و قوربانیدانیی به‌رده‌وامیان بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی په‌تای کۆڤید-19 لەسەر پرۆسەی خوێندن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت "دەزانم ئەمە ئه‌ركێكی سه‌خت بوو، بۆیە سوپاسی ھەموو خزمەتکردن و ھەوڵ و کۆششەکانی مامۆستایانی کوردستان دەکەم."
PM:09:50:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت