بایدن بەم پلانە كار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكات


وێستگە نیوز-
جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا داوا لەبەرپرسانی وڵاتەكەی كردووە بۆ ماوەی 100 رۆژ بەستنی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكەن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا پلانی ئیدارەكەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد كە بەستنی ماسكە بۆ ماوەی 100 رۆژ و دووركەتنەوەی كۆمەڵایەتی دەكرێتە ناچاری و داواشی لە لێپرسراوان كرد كاری تەواو بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێكارانە، داواشیكردووە لە 100 رۆژی یەكەمی دابەشكردنی ڤاكسینەكەوە بدرێتە 100 ملیۆن كەس.

ئەو لێدوانەی بایدن لە كاتێكدایە ئەمریكا زۆرترین رێژەی توشبوونی بە ڤایرۆسەكە تۆماركردوە كە زیاترە لە 24 ملیۆن و 900 هەزار كەس هاوكات زیاتر لە 417 هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.


PM:05:21:24/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت