به‌فربارین له هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران هه‌ریمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، كه‌شناسى عێراقیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ناگرێتەوە.
کەشناسی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام لە دوو سبەی سێشەممەوە پلەکانی گەرما دیسان نزمدەبێتەوە، له رۆژی چوارشەممەدا بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه، بارانبارینەکە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیش بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەفری لەگەڵدا دەبێت.
به‌پێى پێشبینیه‌كان، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق، ئەگەری بارانبارین بەرزە، بەڵام ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ناگرێتەوە.
AM:11:59:24/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 33828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت