ھێزە ئاسمانیەكانی توركیا لەیەككاتدا دوو شوێنی دهۆك بۆردومان دەكەن


وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئاسمانیەكانی سوپای توركیا دوو شوێنیان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆك بۆردومان كرد.

سەرچاوەیەك لە ناحیەی كانی ماسێ سەر بەپارێزگای دهۆك بەوێستگەنیوزی راگەیاند، ھێزە ئاسمانیەكانی سوپای توركیا چیای مەتین لە نزیك ھاوینەھەواری بەری سیلێ سەر بە قەزای ئامێدییان بە سەختی بۆردومان كرد، دوو رۆژ پێش ئێستاش ھەمان شوێن بۆردومانیان كردبوو".

جێی باسە لە ماوەی سێ رۆژدا فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا بەپاساوی بوونی بارەگاكانی پەكەكە، چوار شوێنیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانكرد كە لە گوندی گری سرە بە ناحیەی چەمانكی چوار ھاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیانی زۆری مادیش بە ئۆتۆمبێل و مالەكانیان كەوت.



PM:04:00:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو