جۆنسن: بەڵگە سەرەتاییەكان دەریدەخەن جۆری نوێی كۆرۆنا كوشندەترە


وێستگە نیوز- 

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، بەپێی بەڵگە سەرەتاییەكان جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە بەریتانیا دەركەوتووە دەكرێت كوشندەتر بێت.  

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی داونینگ ستریت رایگەیاندووە، سەرباری خێرا بڵاوبوونەوەی، بەپێی هەندێك بەڵگەی نوێ وا دەردەكەوێت كە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە یەكەمجار لە لەندەن و باشوری ڕۆژئاوا بڵاوبووتەوە پلەیەكی بەرزتری كوشندەیی هەیە.  

جۆنسۆن ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فشارە گەورەیەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا دەریدەخات كە كەرتی تەندروستی بەریتانیا چەندە لەژێر فشاردایە.  

بەهۆی كاریگەری خێرای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای گۆڕاو لەبەریتانیا، حكومەتی ئەو وڵاتە لەسەرەتای ئەم مانگە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتووی وەك كەرەنتینی سەرتاسەری راگەیاند. 
  


AM:08:31:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو